TR KU SO
FB X
Kurdistan

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوتی دەست پێکردەوە

Navas Jan
Admin
📅 07 Kasım 2020 18:13

پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەناردەی نەوتی دەست پێکردەوە

 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەستیان بە هەناردەکردنی نەوت کردۆتەوە بە هەمان توانای پێشووە.

 

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بەهەناردەکردنی نەوتی خۆی کردوە بەهەمان توانای پێشتر.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە دیوی تورکیا لەلایەن پ ک ک تەقێندراوەتەوە.

 

دواتریش لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بۆ هەر رۆژێک وەستانی نەوت زیانی ١٠ ملیۆن دۆلار لە حکومەتی هەرێم دەدات.

Paylas: