حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئیدارەی کەرتی نەوت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئیدارەی کەرتی نەوت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە کەرتی نەوت و گازی هەرێم چارەسەری کرداری و یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە، بەشێوەیەک مافی گەلی هەرێمی کوردستانی تیا پارێزراو بێت.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌م دواییانه چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسیان له پێشنیازێك ده‌كرد، كه به‌رپرسێكی پله باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ئیداره‌دانی داهاتووی بواری نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.
ئێمه له‌كاتێكدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و راپۆرتانه هیچ له گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره له‌پێشینه‌كانی له دانوستانه به‌رده‌وامه‌كان و بونیادنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی ناگۆڕێت، هه‌وڵه‌كانمان به‌چڕی ده‌مێننه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی پراكتیكی و یاسایی له‌باره‌ی نه‌وت و غاز و ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق له‌خۆ ده‌گرێت.
دووباره دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، چاره‌سه‌ری له‌و شێوه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت له پێناو دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی نه‌وت و غاز له عێراق، كه ده‌بێته هۆی دانانی به‌ردی بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتیانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌بێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14ی تشیرینی یه‌كه‌م (ئوكتۆبه‌ر)ی 2020