حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت، ئاستی داهات بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە و حکوومەتی هەرێم هەمو ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە، بۆ مووچە تەرخانی دەکات.
جووتیار عادل، ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تەنها کێشەی دارایی نین، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناتوانێت لە ماوەی نۆ مانگی دەستبەکاربونییەوە، هەمو کێشەکان چارەسەربکات، بەڵام "بۆ ئەوەی بتوانین شایستە داراییەکان بەدەستبهێنین، هەمو هەوڵێک دەخەینەگەڕ و ئامادەی گفتوگۆین".
ئەوەشی خستەڕو، داهاتی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهشێوهیهكی زۆر كهمی كردوه و مانگی داهاتووش دابهش كردنی مووچه بهپێی داهات رێكدهخرێتەوە.
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانیش، ئەوەی خستەڕو، ئهمڕۆ ئهنجوومهنی وهزیران لەسەر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا و چەند پڕۆژە یاسایەك كۆبوهیەوە و وەكوو حكوومەتێش هەرچی لەدەستیان بێت دەیكەن بۆ دابین كردنی موچە، بەڵام ئێستا دۆخەكە جیاوازە لەگەڵ پێش كۆڕۆنا، چوونکە نرخی نەوت دابەزیوە و لێكەوتە ئابورییەكان تەواوی ووڵاتانی گرتوەتەوە.
جوتیار عادل وتیشی، "لە ئێستادا كورتهێنانێكی زۆر لەداهاتی هەرێمدا هەیە و بهرێژهی 75% داهات كهمی كردوه، بۆ مانگەكانی داهاتو موچەكان بەگوێرەی داهات رێك دەخرێنەوە، هەوڵیش دەدرێت بەر لەجەژن مووچەكان دابین بكرێن".
ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد، له كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجوومهنی وهزیران چوار پڕۆژە یاسا تاوتوێ كراون ئەوانیش پرۆژه یاسای وەبەرهێنان، لەئەستۆگرتنی فەرمانبەران، بەكرێدانی موڵكهكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان و پرۆژه یاسای ئهرك و مافهكانی نهخۆش بوون و لە ماوەیەکی نزیکدا رەوانەی پەرلەمان دەکرێن.