حکوومەتی هەرێم پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەم کەسانە دەکات بە خۆڕایی
پەیامی کورد ... حکوومەتی هەرێم پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەم کەسانە دەکات بە خۆڕایی
هه‌رێمی كوردستان ، پشکنینی کۆرۆنا به خۆڕایی بۆ مامۆستایان و قوتابیان ده‌كرێت
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و قوتابیان بێ بەرامبەر ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ژماره 12074 كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندرووستی شاره‌كانی كردووه، رایگه‌یاندووه كه ئه‌و مامۆستا و قوتابیانه‌ی نیشانه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆرۆنایان هه‌یه و سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندرووستی ده‌كه‌ن له پسووڵه‌ی سهردانیكردنهكه ده‌به‌خشرێن.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندرووستی لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا هاتووە کە لە رۆژی 14-10-2020 ئەنجامدراوە.