TR KU SO
FB X
Kurdistan

حەوت گیراوی سیاسی کورد لە سێدارە دەدرێن

سارا
Yazar
📅 07 Şubat 2020 15:43

پەیامی کورد    ...    حەوت گیراوی سیاسی کورد لە سێدارە دەدرێن .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، حەوت گیراوی سیاسی پاش ١٠ ساڵ بەند بوون لە بەندیخانە حۆکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێندرا .

ئەم حەوت گیراوە سیاسییە کە لە گرتووخانەکانی مەهاباد و ورمێ بەند کرابوون بە تۆمەتی چالکی مەزهەبی ماوەی دە ساڵ لە بەندیخانە کاتیان تێپەڕاندووە و دوای تێپەڕکردنی دە ساڵ یش ئێستا حۆکمی لە سێدارەدان بە سەریاندا سەپێندرا 

ئەو حەوت گیراوە کوردە ناوەکانیان بریتییە لە : ئەنوەر خزری  ، کامران شێخە ، فەرهاد سەلیمی ، قاسم ئابستە ، خەسرەو بەشارەت ، ئەیووب کەریمی ، و هەروەها دااود عەبدۆڵڵاهی 

Paylas: