TR KU SO
FB X
Kurdistan

هێرۆ ئیبراهیم لە دەباشان پێشوازی لە فوئاد مەعسوم کرد

سارا
Yazar
📅 06 Mayıs 2018 02:53

دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لەشاری سلێمانی سەردانی ماڵی سەرۆك مام جەلال دەکات و لەدیدارێکدا لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بیروڕا سەبارەت بەباری سیاسی و پێشهاتەكانی ئێستا ئاڵوگۆڕ دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ 5/5/2018 د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لەدەباشان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نشتمانیی کوردستانی کرد و لە دانیشتنێکدا دواپێشهاتە سیاسییەکانی ووڵات و گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق-یان باسکرد.
لەو دیدارەدا، سەرۆك كۆماری عیراق دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەشێوازی بەڕێوەچوونی هێمنانەی بانگەشەکان و ئەو کەشوهەوا ئازادو ڕەنگاو ڕەنگەی هەموو لایەنەکان تیایدا بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەکەن، هەروەک ڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیشی بەبایەخەوە لە کۆی پرۆسەی سیاسی عێراقدا لە ڕابردوو و لەداهاتوش بەگرینگ وەسف کرد.
لەلای خۆشیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەخێرهاتنی دكتۆر فوئاد مەعسومی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە گەڕاوەتەوە هەرێم و شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبینێت، هەردولاش پەرۆشی خۆیان پیشاندا بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

Paylas: