هەر لایەنێک مزگەوت بۆ بانگەشە بەکار بێنێ سزا دەدرێ
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دەدات بەوەی کە هه‌ر کەس و لایەنێک یان كاندیدێك مزگه‌وت بۆ بانگه‌شه‌ی ههڵبژاردنەكان به‌كار بێنێت سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار دەکرێت و وەزارەت لێی قبووڵ ناکات.
ئه‌مڕۆ به فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر لیستێك بۆ خۆی بانگه‌شه‌ی ده‌ست پێ كردووه، كه بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌به‌ز ئیسماعیل، ڕایگه‌یاند: "هه‌ر لایه‌ن و كاندیدێك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان مزگه‌وت، یاخود دیواری مزگه‌وته‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار بێنێت و لافیته و وێنه‌ی لێ هه‌ڵواسێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه له كۆمسیۆن سكاڵای یاسایی له سه‌ریان تۆمار ده‌كه‌ین، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین مزگه‌وته‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار بهێندرێن."
نه‌به‌ز ئیسماعیل ڕاشیگەیاند: "جگه له‌وه‌ش هه‌ر ماموستایه‌كی ئایینی له وتاره‌كانیاندا مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار بینێت لیپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و لێی قبووڵ ناكرێت، چونكه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پرسه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌یه و ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن."
ئیسماعیل ڕوونیشی كرده‌وه: "بڕیاره سبه‌ی ڕێنمایی تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەکان ده‌ر بكه‌ین و دواتریش نووسراوێك ئاراسته‌ی كۆمسیۆن ده‌كەین له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كان و نووسراوێكیش ئاراسته‌ی ئه‌وقافه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین كه ژماره‌یان 20 بهرێوەبهرایهتییه."