TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا ئاشکرا دەکرێت

سارا
Yazar
📅 05 Temmuz 2018 20:58

دوابە دوای کەمبوونەوەی ڕێژەی کارەبا ، هاووڵاتیان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و لەم میانەشدا ، بریکاری وەزارەتی کارەبا هاتە دەنگ و ئاشکرای دەکات : " کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی شەپۆلی زیادی گەرما خواستی خەڵک بۆ کارەبا بوەتە " ٥٠٠٠ " هەزار مێگاوات ، و ئەمەش وایکردووە بە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە کۆتایی ئەم مانگە بڕی بەرهەم هێنانی کارەبا " ٣٠٠ " مێگاوات زیاد بکات .

هۆگر شاڵی " بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایدەگەێنێت : " کە بە هۆی ئەو ڕێکەوتن و بەرنامەی کە لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای دانا گاز ەوە هەیە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە هۆی زیاد کردنی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی بڕی بەرهەم هێنانی کارەبا لە " ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ " مێگاوات کارەبا زیاد دەکات .

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد : لەگەڵ زیادبوونی ئەو بڕە لە گازی سروشتی ئەو یەکانە دەخرێنە کار کە بە هۆی نەبوونی گازۆئیل و قەیرانی داراییەوە لە کار کەوەتوون ، لە کاتی زیاد بوونی ئەو بڕە کارەبایە ، داخلی نێو تۆڕی گشتی دەبێت و بۆ ماوەی یەک تا دوو ڕۆژ کاریگەری دەبێت لە سەر دابەش کردنی کارەبا ، بەڵام هەڵ دەدەین بە پێی پێویست و خشتەی دیاریکراو کارەبا بدرێتە هاووڵاتیان .

Paylas: