Kurdistan
هۆکاری گرانبوونی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... هۆکاری گرانبوونی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
کۆمارى ئیسلامى دەستى لە گرانبوونى بەنزین لە هەرێمى کوردستان هەیە
چەند ڕۆژێکە بەهاى بەنزین سووتەمەنىگەلێک وەک گاز و نەوتى سپى لە هەرێمى کوردستان هەڵکشاوە و هۆکارەکەشى ناردنى بەنزینى ئێران بۆ لوبنان و ئەفغانستان ە .
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگاى سلێمانی لەم بارەوە ووتى: گرانبوونی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهاندا ھۆکارێکە. پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهاتە هەرێمى کوردستان. هەروەها خواستی بەنزینیش لە جیهاندا زیادی کرد و لە ناوخۆی ئێرانیش زیاتری کرد. هەر لەم نێوەندەش دا کۆمارى ئیسلامیش بەنزین و نەوتى هەناردەى لوبنان و ئەفغانستان کرد.