TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆکاری سەردانی شاندێکی سەربازی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

سارا
Yazar
📅 13 Ekim 2020 19:51

پەیامی کورد      ...    هۆکاری سەردانی شاندێکی سەربازی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت

ئەمڕۆ شاندێکی سەربازی ھەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی حکوومەتی فیدڕاڵ کۆ بوونەوە. بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، وەزارەتی پێشمەرگە دەخوازێت ھەماھەنگی سەربازی ھەبێت لە نێوان ھەردوولا.

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: "کۆبوونەوە و سەردانی ئەمڕۆی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا تەواوکەری کۆبوونەوەکانی ڕابردووە لە نێوان پێشمەرگە و بەرگری عێراق، چونکە وەزارەتی پێشمەرگە دەخوازێت ھەماھەنگی و ھاوکاری ھەبێت لە بابەتە سەربازییەکاندا."

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: "ھەندێک جار ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە و ھەندێک جاریش بەھۆی ڕووداوە سیاسییەکانەوە ساردی تێ دەکەوێت."

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێشتر بڕیار بوو چەند ژوورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان دروست بکرێن و ئەمڕۆش جەخت لەسەر ھەماھەنگی کرایەوە بۆ درووستکردنی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش و ھەبوونی پەیوەندی سەربازی بۆ کارکردن پێکەوە." ھاوکات لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەکە راگەێندرا کە دوو سەنتەری ھەماھەنگی ئەمنی لە ھەولێر و بەغدا دەکرێنەوە.

Paylas: