هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە تاران
پەیامی کورد... هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە تاران
لاوانی ئێرانیی بە نارنجۆک و تەقەمەنییەوە هێرشیان کردە سەر بنکەی «هادی» کە بنکەیەکی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێرانە لە شاری تاران
بە پێی ئەو ڤیدیۆ و هەواڵانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کاندا بڵاو بۆتەوە، شەوی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، ژمارەیەک لە لاوانی ئێرانی بە نارنجۆک و تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر بنکەی پێشەوا هادی لە شاری تاران کە یەکێک لە هەستیارترین و ئەمنیترین بنکەکانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئیرانە لە شاری تاران کە لە سەرکۆتکردنی خۆپێشاندەرانی ساڵی ٩٨ی هەتاوی لە ناوچەی سادقیەی تاران، و جەنەت ئاباد و سەتارخان و ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای تاران، ڕۆلێکی یەکجار دیاری هەبوو.
جێگەی ئاماژەیە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆماری ئیسلامی، ئەم هەواڵەی بڵاو نەکردووەتەوە.