TR KU SO
FB X
Kurdistan

پڕۆژه‌یاسای چاكسازی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌كرێت

سارا
Yazar
📅 30 Eylül 2019 14:55

پەیامی کورد    ...    وه‌زیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌یاسای چاكسازی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌كرێت.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشت وكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچونه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی پێكهێنراوه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت".

لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەکانەوە نەتوانرا پڕۆژەیاسای چاکسازی تێبپەڕێندرێت، بەڵام لە خولەکەدا پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕان کە پڕۆژەکە تێبپەڕێندرێت.

بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی، لیستی مووچەی مووچەخۆران پاکتاودەکرێت و دەرماڵەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوتا دەکرێت و هەروەها پلە تایبەتەکان بە 15 ساڵ خزمەت و 50 ساڵ تەمەن خانەنشین دەکرێن و ئەنجوومەنی ڕاژە دادەمەزرێت.

Paylas: