TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆشداری وەزارەتی ناوخۆ لە سەر بە کار هێنانی بۆتڵی گاز

سارا
Yazar
📅 14 Şubat 2019 15:37

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمای نوێ لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی گازی شل لە ماڵان و مۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا بڵاودەكاتەوەو داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەپێناو سەلامەتی گشتییدا، پابەند بن بە رێنماییەكانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت،  پێویستە بوتڵی گازی ماڵان بە لایەنی كەمەوە سێ مەتر دوور بێت لە كارەبا ‌و گەرمی، لە میوانخانە ‌و چێشتخانەكانیشدا دەبێ بەلایەنی كەمەوە بوتڵی گاز پێنج تا حەوت مەتر دووربێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە ڕاستەوخۆ تیشكی خۆر بەر بوتڵی گازی شل نەكەوێت، بەڵكو بوتڵ و تەنكەرەكان لەژێر كەپرێك دابندرێن ‌و بواری هەواگۆڕكێشی هەبێت و ئەو شوێنەش کە تەنکی گازی تێدادەکرێت دوربێت لە پوش و پەڵاش یان هەرمادەیەک کە توانی گڕگرتنی هەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، نابێت بە هیچ شێوەیەک تەنکی غاز لە ژێرزەمیندا دابندرێت و بونی سەرچاوەی ئاوی پێویست بۆ کاتی لەناکاو هەبێت.

Paylas: