TR KU SO
FB X
Kurdistan

هۆشداری پەرلەمانی ئەورووپا لە سەر مەترسییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2018 04:46

٤٨٤ نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا کە پێک هاتبووە لە ووڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ئەپریل، لە بەیانێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد، کە ڕێگری لە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ووڵاتانی زلهێزی جیهان بکات.

لەم بەیاننامە هاوبەشە دا، کە لە سەر پێگەی گۆڤاری دیێر شپیگڵ بڵاوبووەتەوە، هاتووە " ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوە لەم ڕێککەوتنە دەکات لە کاتێکدا تاران پابەندی خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنەیە”.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا هۆشداری لە سەر مەترسییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە دەدەن و دەڵێن، رەنگە وەها بڕیارێک ببێتە مایەی ڕکابەرایەتییەکی ئەتۆمی لە ناوچەکە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە، لە کورت ماوە دەبێتە هۆی لاوازبوونی چاودێری و کۆنتڕۆڵی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دەستپێکی ململانێیەکی نوێ لە ناوچەکە.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا، هەروەها لەبارەی سیاسەتی ناوخۆیی و ناوچەیی ئێران نیگەرانی خۆیان خستۆتەڕوو و جەخت دەکەنەوە، کە دەبێ لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەرەنگاری سیاسەتی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە ببنەوە.

Paylas: