هۆشداری توندی ئەمریکا به‌یه‌كێتی سەبارەت بە فراوان بوونی هه‌ژمونی ئێران له‌سلێمانی
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له په‌لهاویشتنی ئێران و زیادبوونی هه‌ژموونی له پارێزگای سلێمانی زۆر نیگه‌ران بووه‌و نیگه‌رانی توندی خۆیان به به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕاگه‌یاندووه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" كه له‌ژێر ناونیشانی "واشنتۆن هه‌ژموونی خۆی له هه‌ولێر زیاد ده‌كات و له سلێمانی ده‌كشێته‌وه" و له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری كورده‌وه كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه نوسیوویه‌تی: "باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بێزاری توندی واشنتۆن یان له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی تاران له درووستكردنی بڕیار له ناو سلێمانی و ته‌نانه‌ت ناو یه‌كێتیش به سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه راگه‌یاندووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی "بغداد الیوم" ده‌ڵێت: "ئه‌مریكییه‌كان به سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان گوتووه، ئاماده‌نین له‌ژێر سێبه‌ری ئێران‌دا به‌رده‌وامی به پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی بده‌ین" له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی به‌هێزكردنی هه‌ژموونی واشنتن له هه‌ولێر ده‌درێت".
قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له كاتێكدایه، به‌شێكی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و رێككه‌وتنی ژێر به ژێری ڕاده‌ستكردنی كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی به چاودێری ڕاسته‌وخۆی ئێران به‌شداربوون، قوڵی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و كاریگه‌رییه‌كانی تاران ناشارنه‌وه‌و له چه‌ند لێدوانێكدا به ڕاشكاوی باسی په‌یوه‌ندی به‌تینی خۆیان له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیش كرد.
به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ڕێگه له‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئێران بگرێت كه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق دایڕشتووهو ده‌یه‌وێت میلیشیا شیعه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی باڵ به‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكێشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عێراق، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی پێكردووه.