حەشدی شەعبی هێز دەنێرێت بۆ كەركووك
ماوەی دوو رۆژە حەشدی شەعبی دەستی بەناردنی هێز كردووە بۆ كەركووك ، بەمەبەستی رێگری كردن لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە جەژنی نەورۆزدا.
دەنگۆی ئەوە هەیە لایەنە سیاسییە كوردییەكان ئامادەكارییان كردووە ، لە جەژنی نەورۆزدا ئاڵای كوردستان بەرزبكەنەوە، سەرچاوەیەكیش له شاری كهركووك رایگهیاند: نزیكەی دوو رۆژە حەشدی شەعبی دەستی بەناردنی ئەو هێز كردووە ، بەمەبەستی رێگری كردن لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە جەژنی نەورۆزدا.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران بە چاوساغی و خیانەتی لایەنێکی ناوخۆ، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئهو ناوچانهدا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سهربارى ئهوهى چهندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان لهو ناوچانه سووتاند و تەقاندەوە.