گه‌شتكردنی په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ڕاده‌گرێت
پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌شتكردنی په‌رله‌مانتار و فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاده‌گرێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاساییش ده‌ڵێ، گرینگه گه‌شتگردن سنوردار بكرێت و ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت رێگه نه‌درێت گه‌شت بكه‌ن.
به‌پێی نوسراوێك كه ئیمزای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی هه‌موو خه‌رجیه‌ك جگه له پێداویستیه گرینگه‌كان بڕیارماندا كه به ڕاگرتنی هه‌موو جۆره شاندكردنێكی په‌رله‌مانتار و فه‌رمانبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه پێشتر ڕه‌زامه‌ندی نوسراوی له‌سه‌ر دراوه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شێواز و مه‌رجه‌كانی شاندكردن رێكده‌خاته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه خه‌دیجه عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، ووتی، "ڕاسته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری داوه كه گه‌شتكردنی په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌ره‌وه رابگیرێت كه ئه‌مه‌ش كارێكی باشه ئه‌گه‌ر سنووردار بكرێت و گه‌شته‌كان ته‌نیا بۆ كاری گرینگ بن، چوونكه هه‌ندێك جار زه‌روره شاند بچێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شداریكردنی لیژنه‌كان له خوله‌كان یان كاری پێویست، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر یه‌كێك ویستی سه‌فه‌ر بكات.
خه‌دیجه عومه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، "كۆمه‌ڵێك شاند سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نیه ئه‌و بڕیاره سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ چ مه‌به‌ستێك ده‌ریكردووه داراییه یاخود مه‌به‌ستی دیكه‌یه.