Kurdistan
ڕۆژهەڵات/ لە مانگێکدا ٣٠ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵات/ لە مانگێکدا ٣٠ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
لەماوەی مانگێکدا ٣٠ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ باکوور و باشووری کوردستان بونەتە قوربانی.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ، لە ماوەی نێوان (٢١)ی ئاب بۆ (٢١)ی ئەیلول، شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا ڕێکخراوی هەنگاو، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی خستوەتەروو کە لەو ماوەیەدا برینداربوون، لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، لەو ماوەیەدا (٢٤) کۆڵبەر برینداربون لەو ژماریەش (١٩)یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوون.
ئەوە لە کاتێکدایە مانگی پێشتریش هەمان ژمارەی کۆڵبەر لەناوچە سنوریەکانى نێوان هڕۆژهەڵاتی کوردستان بونەتە قوربانی.