Kurdistan
ڕۆژهەڵات/ لەمانگێکدا ١٦ کەس خۆیان کوشتووە
پەیامی کورد... ڕۆژهەڵات/ لەمانگێکدا ١٦ کەس خۆیان کوشتووە
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو ماوەیەدا ١٠ پیاو و ٦ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی دوو کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
زیاترین خۆکوشتن لەپارێزگای ئیلام تۆمار کراوە کە ٥ حاڵەت بووە و لە کۆی ئەو ١٦ حاڵەتەش ٩ حاڵەتی بە هۆی کێشەی خێزانی و پێنج حاڵەتی بە هۆی کێشەی ئابووری و هەژاری و بێکاری بووە.