ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە مانگێکدا ٧ مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە
پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ لە مانگێکدا ٧ مێرمنداڵ خۆیان کوشتووە
لە ماوەی مانگێکدا لانیکەم ٧ مێرمنداڵ لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دوو ٢٧ و ٢٨ی ڕەزبەر (٢٠ و ٢١ی ئۆکتۆبر) دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی مەتین عوسمانی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی ئورمیە و ماشاڵڵا ئازەرەخش تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شنۆ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماشاڵڵا ئازەرەخش لەڕێگای بەکارهێنانی چەک و مەتین عوسمانی لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم ٧ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ کە ٥ کەسیان کچ بوون لە شارەکانی کرماشان، سنە، نەغەدە (٢ حاڵەت)، ئورمیە (٢ حاڵەت) و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.