هاتوچۆی ھه‌ولێر، ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێران دەکات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ھه‌ولێر ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێران دەکات و رایدەگەیەنێت، کە لقێکی نوێی سه‌نته‌ری پشكنین (هه‌زه) لە هەولێر کراوەتەوە.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، فازڵ حاجی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ھه‌ولێر ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی، بڵاوكردهووەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، "سه‌رجه‌م شۆفێرانی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (٢٠)ی ئایارەوە، لقی نوێی سه‌نته‌ری پشكنین ناسراو به (هه‌زه)، له گه‌ڕه‌كی (٣٢)ی پارك له جووتسایدی مزگه‌وتی (جه‌ودت ئه‌سعه‌دی) ده‌كرێته‌وه و ده‌ست به‌كارده‌بێت، كه ته‌نیا پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و ژماره كاتی ده‌كات، كه باڵهخانهكهشی نزیكترینه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر".
هاوکات داواش له‌شۆفێران كراوه، كه بۆ به‌ڕێكردنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، سه‌ردانی ئەو بنكه‌یه بكه‌ن له‌كاتی تۆماركردنی تازه، یان تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانیان.