Kurdistan
هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا رایدهگهێنێت و بە پێی ئەم ئاگادرییە رێگای سه‌ره‌كی نێوان گۆمه‌سپان- سه‌فین و هیران داخراوه‌و داواش له‌شۆفێران ده‌كات، رێگه‌ی به‌دیل به‌كاربهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه، رێگای ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان - سه‌فین- هیران به‌هۆی رێژه‌یه‌كی زۆری به‌فره‌وه داخراوه
هاتووچۆی هه‌ولێر وه‌ك رێگه‌یه‌كی به‌دیلیش داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌یانه‌وێت بچن بۆ ناو به‌فر، رێگای تونێلی پیرمام به‌ره‌و شه‌قڵاوه به‌كاربهێنن.