هێزەكانی پشتیوانی دوو لە هێزەكانی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
پەیامی کورد … هێزەكانی پشتیوانی دوو لە هێزەكانی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی پێشمەرگە، هێزەكانی پشتیوانی دوو لە هێزەكانی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتەكە.
لەو بارەیەوە هۆشمەند رەشید جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا باسی لەوە كردووە، بەفەرمانی ژمارە 228ی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، تەواوی هێزەكانی پشتیوانی دوو لە هێزەكانی 70 گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هەر لەم چوارچێوەیەدا پێشتریش هێزەكانی پشتیوانی یەك گواسترانەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
گواستنەوەی ئەو هێزانە لە كاتێكدایە، ئێستا پرۆسەی رێكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوامە و هێزەكانی هاوپەیمانانیش هاوكار و پاڵپشتی یەكخستنەوەی ئەو هێزانەن و موچە و چەكیان بۆ دابین دەكەن.