Kurdistan
مەسروور برزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد
پەیامی کورد ... مەسروور برزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد
سێشەممە 3/19 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدۆڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و بارودۆخی گشتی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.