TR KU SO
FB X
Kurdistan

قائیمقامی ھەولێر: بەھۆی ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەریەوە،٣٧٠ دوكان سوتاون

Arsalan
Editor
📅 06 Mayıs 2024 15:42

قائیمقامی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەریەوە،٣٧٠ دوكان سوتاون و زیانێكی زۆر بەر خاوەن دوكانەكان كەوتوون.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی ھەولێر بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: بەھۆی ئاگرەكەوە ٣٧٠ دوكان سوتاون كە دەكاتە لە 10% دوكانەكان و لیژنەیەك لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.

جێگەی باسە، كاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر كەوتەوە و بەشێكی دوكانەكانی زێڕنگەری و جلوبەرگ و دوكانی دیكە سوتاون و زیانێكی زۆری ماددی بەر كاسبكارانی بازاڕەكە كەوتووە.

Paylas: