TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرژمێرى دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت

Arsalan
Editor
📅 20 Mayıs 2024 21:06

بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتی لە ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ھەموو پارێزگا، ئیدارە و قەزا و ناحیەکان لیژنەی باڵای سەرژمێری دروست دەکرێت و لە ڕۆژی ۲۰ی ١١ی ئەمساڵ سەردانی هەموو ماڵێک دەکرێت.

مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لە کۆتایی ئەمساڵدا پرۆسەی سەرژمێریی گشتی بەڕێوە دەچێت و دەست بە ئامادەکارییەکانیش کراوە، لە ماوەی دوو مانگدا زانیاریی تەواو لەسەر ھەموو باڵاخانە و خانوو و شوێنی نیشتەجێکردن وەردەگیرێت و ١٢٠ ھەزار فەرمانبەر لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەکە دەکەن و ڕۆژی ۲۰ی ۱۱ی ئەمساڵ سەردانی ھەموو خێزانێک دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد: بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی دابین کراوە، یەکەم جاریشە پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکی زۆر نزیکی دوای پرۆسەکەش ئەنجامەکە ڕادەگەیەندرێت.

ئەوەشی خستەروو، ئێستا سەرقاڵی پێکھێنانی لیژنەی باڵای سەرژمێرین لە ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و قەزا و ناحییەکان، وەک ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، پێویستە ھاووڵاتیانیش ئاگادار بکرێنەوە، چونکە سەرژمێریی گشتی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ھاووڵاتیانەوە ھەیە و ھاووڵاتیش سوودمەندە لە سەرژمێریی گشتی، لەبەر ئەوەی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی دەبێتە پێوەر بۆ گەیاندنی ھەموو خزمەتگوزارییەک.

Paylas: