Kurdistan
لە دهۆك كەسێك بە تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستدا
ئەمڕۆ چوار شەممە لە دهۆك كەسێك بە تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستداو لەم ساڵدا لە عێراقدا نزیكەی 50 حاڵەت هەن و هەشت حاڵەتی مردن تۆماركراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024 د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند: لە عێراقدا نزیكەی 50 حاڵەت هەن و هەشت حاڵەتی مردن لە وڵاتەكەدا تۆماركراون كە یەكێكیان لە هەرێمی كوردستان بوە و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، حاڵەتێكی دیكەش لە هەرێمی كوردستان هەیە كە سنووری ئاكرێیە.
ئەوەشی خستەڕوو: نەخۆشی تای خوێنبەربوون جێگەی مەترسییە و بایەخی زۆری پێ دەدرێت، چونكە رێژەی مردن و پەككەوتن زۆر زۆرە.
لەو بارەیەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، پەیامنێری كوردیو لە دهۆكەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ لە دهۆك كەسێك بە تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستداوە.