TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشه‌وا هه‌ورامانی: سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی مووچه‌ چووه‌ته‌ به‌غدا

Arsalan
Editor
📅 30 Mayıs 2024 17:21

 

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم  بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ سه‌ردانی به‌غدای كردووه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: "چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و راستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ  لەسەر بنەمای دەستوور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم روانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین".

Paylas: