Kurdistan
سێ جوتیاری کورد بەهۆی سکاڵاییەكەوە دادگاییکران
سێ جوتیاری گوندی تۆپزاوە ڕایدەگەیەنن، بەهۆی سکاڵای سوپای عێراقەوە دادگاییکراون.
ئەمڕۆ دوو شەممە 3_ی حوزەیرانی 2024 سێ جوتیاری گوندی تۆپزاوە ڕایانگەیاند، بەهۆی سکاڵایەکی سوپای عێراقەوە لە دادگای کەرکوک دادگاییکراون.
سکاڵاکە لە مانگی 12 ی ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە جوتیارەکان لەو بارەیەوە ڕایدەگەیەنن، “تاکە تۆمەتی ئێمە ئەوەیە کە بەرگرییمان لە خاکەکەمان کردووە لە داگیرکاری”.