Kurdistan
ئاگرە گەورەكەی هەولێر کۆنترۆڵکرا
بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت،"ئاگرە گەورەکەی کۆگەکانی گوێڕ بەڕێژەی 100% کۆنترۆڵکرا و مەترسیی لەسەر پاڵاوگەکانی دەوروبەری شوێنەکە نییە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-6-2024 شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند،"150 ئەفسەر و کارمەندمان لە گشت بنکەکانی هەولێر و دەورووبەری، ئامادەبوون و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم، کاریان کردووە".
ڕوونیشی كردەوە،"ئاگرەکە سەرەتا بەڕێژەی 80% کۆنترۆڵکراوە، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئەو پاڵەپەستۆیەی هەبوو، بووە هۆی ئەوەی ئاگرەکە بگوازرێتەوە و بۆ کۆگای دووەم".
ئاماژەی بەوەش دا،"14 کارمەندی بەرگریی شارستانی زامداربوون، چواریان سووتاون، 10 کارمەندیش تووشی هەناسەتووندی بوون".
باسی لەوەش كرد،"شوێنەكە هیچ مەرجێکی بەرگریی شارستانیی تێدا نەبووە".