TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٣ حاجی دانیشتووی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

Arsalan
Editor
📅 18 Haziran 2024 14:17

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاشکرای کرد، ژمارەی ئەو حاجییانەی لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ١٣ کەس و ژمارەیەکیش بێسەروشوێن بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا ١٣ حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیە تەنها یەک حاجی کە خەڵکی گەرمیانە بە مۆڵەتی فەرمی چووەتە سعودیە و ئەوانەی دیکەش بە ڤیزای گەشتیاری و ڤیزای ساڵی حەجیان کردووە.

باسی لەوەش کردووە، تا ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی نییە لە سعودیەوە بەشێوەیەکی گشتیی چەند کەس بێسەروشوێن بووە و چەند کەس گیانیلەدەستداوە و دوای تەواوبوونی مەڕاسیمی حەج ئامارەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە ڕادەگەیەندرێن.

نزیکەی ٢٥ هەزار حاجی لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج ڕوویان لە سعودیە کردووە.

Paylas: