TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێری کرد

سارا
Yazar
📅 09 Ekim 2024 03:13
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێری کرد

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە ئەو پڕۆژانەی بەسەرکردەوە کە لەسەر قەڵای هەولێر لە بواری جێبەجێکردندان. هەر لەو سەردانەیەدا مووزەخانەی ناو قەڵای هەولێری بەسەر کردەوە.

شایانی باسە لەو سەردانەدا ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری هەولێر بۆ پێشوازی و دیداریان لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە قەڵای هەولێر و دەورووبەری قەڵا کۆبوونەوە.

Paylas: