TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئانکارای کرد

سارا
Yazar
📅 24 Ekim 2024 04:25
پەیامی کورد    ...  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئانکارای کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییە دەکات کە چوارشەممە کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆکەوانی و ئاسمانی لە ئانکارای پایتەختی تورکیا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکی دا بڵاوی کردەوە: سەرکۆنەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئانکارا دەکەم. سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم. بە تەواوی پاڵپشتی لە گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەین دژ بە تیرۆریزم.

Paylas: