سەفین دزەیی پێگەیشتوویی ئاستی پهیوهندییهكانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دهخاتهڕوو
پەیامی کورد ... سەفین دزەیی پێگەیشتوویی ئاستی پهیوهندییهكانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دهخاتهڕوو
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەم وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد.
سەفین دزەیی ووتی، "پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا گەیشتووەتە ئاستێکی پێگەیشتوو، هەوڵمانداوە ئەو پەیوەندییە لە بواری ئابووری، بازرگانی و بوارەکانی دیکە ڕەنگ بداتەوە".
دزەیی ووتیشی، "خۆشبەختانە کۆمیساریای ئابووری شا سەردانی ئێمەی کرد و کارنامەیەکمان ئیمزا کرد کە یارمەتیمان دەدات بۆ درووستکردنی نەخشە ڕێگەیەك بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی توانا و زانیارییەکانی کەرتەکانی بازرگانی، تەندرووستی و پەروەردەیی".
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروا ڕایگەیاند، "لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانیا هەنگاوی ئەرێنیمان ناوە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان و ئامادەین زیاتر بەرەوپێشی ببەین.
ئێوارەی پێنجشەممە، کونسووڵخانەی گشتی بەریتانیا بە بەشداری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی یادی 76 ساڵەی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا سازکرد.