TR KU SO
FB X
Kurdistan

فەرمانێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ەوە

سارا
Yazar
📅 05 Aralık 2025 08:47
پەیامی کورد   ...   فەرمانێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ەوە

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی تووند بەرانبەر شێواندنی گۆڕی مەسیحییەکان، بڕیاری دا دەست بەجێ گۆڕستانەکە نۆژەن بکرێتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش خرانە ڕاسپێدران بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارە.

ئەمە دەقی پەیامەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:

بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە  دام ودەزگاکانی حکوومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.هەروەها گۆڕستانەکەش، لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.

کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان بووە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات . 

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

Paylas: