TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی پۆڵەند کرد

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2025 08:38
پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسووڵی گشتی نوێی پۆڵەند کرد

چوارشەممە 12/17، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماچێی زایدەل کونسووڵی گشتی نوێی کۆماری پۆڵەند لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسووڵی گشتی پۆڵەند ، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە ، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندن دا.

Paylas: