حه‌لبوسی داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردن به‌ر له‌و واده‌یه ئه‌نجام بدرێت كه دیاریكراوه
پەیامی کورد ... حەلبوسی داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردن به‌ر له‌و واده‌یه ئه‌نجام بدرێت كه دیاریكراوه
موحه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئهنجوومهنهكهی ڕاگه‌یاند و داوای كرد هه‌ڵبژاردن به‌ر له‌و واده‌یه ئه‌نجام بدرێت كه موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاری كردووه.
دوای ووتاره‌كه‌ی موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژادنی پێشوخته، موحه‌مه‌د حه‌لبووسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تویتێكدا رایگه‌یاند، حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان كارنامه‌ی حكوومه‌ت و پڕۆگرامه وزارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌مانه‌ش بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان به هۆكاری نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ژیان و گوزه‌رانێكی شایسته‌تر.
موحه‌مه‌د حه‌لبووسی ئاماژه‌یداوه، له پێناو عێراق و قوربانیدانی ڕۆڵه‌كانی داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌و به‌په‌له‌ی نوێنه‌ران، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان ڕێك ده‌خه‌یه‌ن، له‌پێناو گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان به گوێره‌ی ماده‌ی ٦٤ی ده‌ستوور، كه تاكه ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه.
هه‌روه‌ها ووتی: ده‌تواندرێت ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر داوای سێ به‌شی ئه‌ندامانی، یان داوكاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
ووتیشی: له‌وكاته‌دا سه‌رۆك كۆمار له كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، داوا ده‌كات ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت كه ماوه‌كه‌ی له ٦٠ رۆژ كه‌متر نه‌بێت.
موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە ووتارێكدا ئاشكرای كرد، له ٦ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت و هاوكاری كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه و چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیش چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وان پێشوازی له بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هه‌ر هاوكارییهكیشن بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق.