هه‌سه‌ده به قوڵایی 4 تا 14 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا ده‌كشێته‌وه
پەیامی کورد ... هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایده‌گه‌یێنێت، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی به قوڵایی 4 تا 14 كیلۆمه‌تر له‌هێڵی سنووریی نێوان سووریا و توركیا بكشێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/8/2019، مسته‌فا بالی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌و هێڵه سنوورییه‌ی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه گونده‌وار و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار و گونده‌كان ده‌گرێته‌وه نه‌ك ناو گوند و شاره‌دێیه‌كان".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا رایگه‌یاند: "ده‌ستیان به لادانی هه‌ندێك له به‌ربه‌سته خۆڵه‌كان و كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانی هێزه كوردییه‌كان و چه‌كه قورسه‌كانیان كردووه له‌و ناوچانه، ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان له پێناو پابه‌ندبوونیانه به‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌وباره‌وه درووست بووه".
په‌یوه‌ست به‌و پرسه، پێشتر كامه‌ران حاجۆ، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه راگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی پرسی سووریا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه و باسیان له پرسی "ناوچه‌ی ئارام" كردووه.
كامه‌ران حاجۆ ئاشكراشی كرد، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، "ناوچه‌ی ئارام" به قووڵایی 5 تا 14 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته نێوان گرێ سپی و سه‌رێ كانێی.
له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا و توركیا سه‌باره‌ت به درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا، كه ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستان ده‌گرێته‌وه، لێدوانی دژ به یه‌كیان دا.
پێشتر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رایگه‌یاندبوو، "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا به قوڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر درووست ده‌كرێت.