حكومه‌ت، دوای لیستێكی نوێی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی دەكات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی سیستمێكی نوێی مووچه‌یه بۆ یه‌كه‌ی پاسه‌وانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆش لەپهرلهمانی كوردستان دەڵێت، داواكراوه له‌ماوەی (٢٤) كاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچه‌ی ئەو وەزارەتە، ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم بكرێت.
ئەمڕۆ (٢٣)ی نیسان، ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان لەپەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند، کە له‌دوای زیادكردنی بڕی (٢) ملیار دینار بۆ ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه، كه له (٢٤) كاتژمێری داهاتوودا سیستمی نوێی مووچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی و ته‌واوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واو بكه‌ن و به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی مووچه، ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش راشیگەیاندووە، کە ئه‌مڕۆ دوو شەممە، وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رقاڵی دانانی سیستمی نوێی موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی ده‌بێت و تائێستاش هیچ رێژه‌یه‌ك بۆ موچه‌ی ئه‌و یه‌كه‌یه ئاماده‌نه‌كراوه.