Kurdistan
حكوومەت بۆ رێگریكردن لە ڤیرووسی كرۆنا لەگەڵ پارێزگارەكاندا كۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لەبارەی گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ رێگریكردن لە ڤیرووسی كرۆنا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێم كۆببێتەوە.
د. جووتیار عادل، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "ئەمڕۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ، وەكوو حكوومەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە."
ووتەبێژی حكوومەت دەشڵێ: "ئامانجی كۆبوونەوەكە، گرتنەبەری رێكاری پێویستە بۆ هۆشیاركردنەوەی هاونیشتمانیان لەبارەی ڤیرووسی كرۆنا و، هەروەها بۆ رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیرووسە".