حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژێکی دیکە بە پشووی فەرمی ڕاگەیاند
پەیامی کورد … حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژێکی دیکە بە پشووی فەرمی ڕاگەیاند
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، هاوشێوه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، رۆژی دووشه‌ممه‌ش، له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پشوی فه‌رمی ده‌بێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاویكردۆته‌وه، بەھۆی بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندوقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژی دوشەممە لە پاڵ رۆژی یەکشەممەدا بکاتە پشوی فەرمی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردبووه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاردرا رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه، كه ده‌كاته رۆژانی 10 و 11ی ئه‌م مانگه بكرێته پشوی فه‌رمی، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.