حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا کۆ دەبنەوە
ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێ، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له پڕۆژه‌یاسای بودجه، حكوومه‌تی و په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا کۆ دەبنەوە.
بڕیاره ئەمرۆ، نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان لە باڵاخانەی پەرلەمانی کوردستاندا كۆ ببنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بکەن.
حاكم سه‌رحان سلێڤانه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی عێراق به‌رچاوڕوونی و زانیاری له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌ده‌نه حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان.
گوتیشی، هێشتا دیار نییه له كۆبوونهوهکهدا هه‌ڵوێستێك له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌یاسای بودجه راده‌گه‌یندرێت یاخود نا.