Kurdistan
کچی هونەرمەند ماملێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پەیامی کورد … کچی هونەرمەند ماملێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
كچێكی هونەرمەند محەمەدی ماملێ شەوی ڕابردوو لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا یەكێتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو ڕوناک ماملێ، کچی هونەرمەند محەمەدی ماملێ، لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا”.
باسی لەوەشكردووە، “ڕوناک ماملێ تەمەنی 60 ساڵ بووە و دانیشتووی گەڕەکی تەپەی قازی لەشاری مەهاباد بووە”.
تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی دیارنییە و بنەماڵەکەشی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە.