حزبی دەعوەی ئیسلامی ... ئێمە بۆ پێدانی پۆستی سەرۆککۆماری بە هۆشیار زێباری لاریمان نییە
سەرکردەیەکی حزبی دەعوەی ئیسلامی کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەوان لارییان لەوە نییە، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێ بدرێت.
پاش ئەوەی دەنگۆی دەستنیشانکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن پێکهاتەی کوردەوە بڵاو کرایەوە، جاسم محەمەد جەعفەر، سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی ئاشكرایكردووه هەر قۆناغێک پیاوی خۆی هەیە، ئەگەر تەوافووقێکی سیاسی لەسەر هۆشیار زێباری هەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوا ئێمە لاریمان نابێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن زێبارییەوە دوو خاڵی پێویستە و ئەگەر ئەو دوو خاڵە بەدی بێت، ئەوان لارییان نابێت. گوتیشی: “خاڵی یەکەم تەوافووقی کوردە چونکە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە پشکی کوردە و هێزە کوردییەکان ناوی سەرۆک کۆمار پێشنیاز دەکەن”.
بە گوتەی سەرکردەکەی حزبی دەعوە، خاڵی دووەم بریتییە لە دانوستان لەگەڵ هێزەکانی دیکە لە بەغدا لەسەر ئەو بابەتە، چونکە “یەکلاکردنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بە تەوافووقات و ڕێککەوتنی سیاسییەوە بەندە”.