حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: ئەگەر چارەسەری ئەم دۆخە نەکرێت کارەسات ڕودەدات
پەیامی کورد... حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: ئەگەر چارەسەری ئەم دۆخە نەکرێت کارەسات ڕودەدات
حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک ڕایانگەیاند، ڕەوشی کەرکوک بەرەو ئاڵۆزی و ناجێگیریی سیاسیی زیاتر دەچێت و ئەگەر چارەسەری ئەم دۆخە نەکرێت، پارێزگاکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و "کارەسات" ڕودەدات.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ دوو شەممە حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک پاش بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەكردووە: "وەک ئاشکرایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕەوشی شاری کەرکوک بەرەو ئاڵۆزی و ناجێگیریی سیاسیی زیاتر هەنگاو دەنێت و بازنەی تەعریب کردنی شارەکە لە فراوانبووندایە و هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە زیاتر چڕ کراونەتەوە".
ئەوەش هاتووە: "ڕوداو و پێشهاتەکانی تۆپزاوا و پێشتریش، دەرجەری ناجێگیریی ڕەوشی کەرکوکە".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک هۆشداریی ئەوەیان داوە: "ئەگەر چارەسەری ئەم دۆخە نەکرێت، ئەو کەرکوک لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و کارەسات ڕودەدات".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، 5 داواکارییان خستووەتە ڕو کە ئەمانەن:
هاوكات سوپای عێراق بەنیازە لە تۆپزاوای کەرکوک دەست بەسەر چەندین هەزار دۆنم زەویدا بگرێت، بەبیانوی ئەوەی موڵکی وەزارەتی بەرگرییە، لەکاتێکدا سەرجەم زەوییەکان لە چوارچێوەی مادەی 140ـدان و نابێت حکومەت دەستیان بەسەردا بگرێت، جوتیارانیش خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی ئەو زەوییانە دەزانن.