TR KU SO
FB X
Kurdistan

قۆباد تالەبانی پەیامێک لە بارەی مووچەوە بڵاو دەکاتەوە

📅 13 Şubat 2018 15:28

قۆباد تالەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەی کارمەندانەوە هەڵوێستی خۆی نیشان داو گووتی، "ئێمە هیوادارین کە مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

قۆباد تالەبانی پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردەوەو نووسیویەتی، "وردبینی لە لیستی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە کارێکی ئاساییە، تۆماری بایۆمەتری حکومەتی هەرێم کار ئاسانی زۆر بۆ ئەم بابەتە دەکات، بەڵام هیوادارم هەمان پرۆسێس لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی ناوەندی جێبەجێ بکرێت، مەرامی سیاسی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی نەبێتە کۆسپ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".

 

Paylas: