TR KU SO
FB X
Kurdistan

قەدەغەی هاتووچۆ لە سلێمانی درێژ کرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 10 Aralık 2020 14:47

پەیامی کورد ... قەدەغەی هاتووچۆ لە سلێمانی درێژ کرایەوە

 

لیژنەی باڵای ئەمنی لە سلێمانی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شار و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگاکەی درێژکردەوە و دەڵێت، گرتنەبەری ئەم ڕێکارە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشە.

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەمەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خولقاندنی كەشێكی ئارام، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان و بەسەرجەم قەزا و ناحیەكانییەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە”.

 

شەوی چوارشەممە لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شار و قەزا و ناحییەکانی سلێمانی ڕاگەیاند و شەوی ڕابردووش بڕیارەکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

Paylas: