TR KU SO
FB X
Kurdistan

قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 05 Haziran 2021 13:42

پەیامی کورد … قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری باشماخ درێژ کرایەوە

 

 بەمەبەستی رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی زۆرتری پەتای كۆرۆنا و لەسەر داوای ئێران، قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بۆماوە ١٥ ڕۆژی دیكە درێژكرایەوە. 

 

بەپێی وتەی ئیسماعیل عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ "لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێم و ئێران جارێكی دیكە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژ بکرێتەوە و تاوەکو بەرواری ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١  قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەو سنوورە درێژ دەکرێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشداوە،"بە پێی بڕیارەكە هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەكانەوە تەنها بۆ چوار حاڵەتەكانی "كەسانی نەخۆش، قوتابی، بازرگان و خاوەن ئیقامەی كارپێكراو" رێگە دەدرێت".

Paylas: