TR KU SO
FB X
Kurdistan

كۆمیسیۆن : جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان دەستپێدەكات

Navas Jan
Admin
📅 27 Ekim 2021 12:36

 پەیامی کورد ... كۆمیسیۆن : جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان دەستپێدەكات

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، تاوتوێكردنی سەرجەم تانەكان دژی ئەنجامی هەڵبژاردن تەواو بووەو ئەمڕۆ چوارشەممە جیاكردنەوەی دەستی وێستگە تانە لێدراوەكان لە بازنەكانی نەینەوا دەستپێدەكات.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كۆمسیۆن رۆژی دووشەممە سەیری سەرجەم تانەكانی كردووە بەپێی چوارچێوە یاساییەكان و ڕێنماییەكانی بەردەست و پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن.

ئەوەشی راگەیاندووە، بڕیاردراوە بە كردنەوەی سندوقی بەشێك لە وێستگەكانی ناو بازنەكانی هەڵبژاردن لەسەر بنەمای سكاڵاكان كە ژمارەیان زیاتر لە دوو هەزار وێستگەیەو بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبوون.

ڕونیشیكردۆتەوە، پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەینەوا دەستپێدەكات، رۆژی دواتر لە بابل، رۆژی هەینیش پڕۆسەكە لە رەسافەی بەغدا ئەنجام دەدرێت.

Paylas: