قایمقامی چۆمان: پێشووتر بە پەکەکەمان گوتووە لەو دەڤەرە دوورکەونەوە
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بوردۆمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چوار گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان شه‌هیدبوون، قایمقامی قه‌زای چۆمان ئاشكرایكرد، ده‌مێكه په‌یاممان داوه‌ته په‌كه‌كه له شوێنی ئاوه‌دان دووركه‌ونه‌وه و بیانوو مه‌ده‌نه ده‌ست وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی چۆمان راگه‌یاند، له سنووری قه‌زای چۆمان پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، بنكه و باره‌گای هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 20 گوندی سنووره‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه، چونكه وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا و ئێران زۆر به‌بیانووی هه‌بوونی ئه‌و هێزانه هاوڵاتیانی سنووره‌كه ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌و گوندانه‌ی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دا به‌شێكی زۆریان ئاوه‌دانن و هاوڵاتیانی گوندنشین تێدا نیشته‌جێن، به‌ڵام په‌كه‌كه بنكه و باره‌گای له نزیك ئه‌و گوندانه داناوە.
بە پێی ئامارەکان ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه مه‌ترسیان له‌سه‌ره زیاتر له دووسه‌د گوند بەته‌نیا له سنووری پارێزگای ههولێردەبێ، گونده‌كانیش دابه‌شی سه‌ر قه‌زاكانی رواندوز، مێرگه‌سۆر، چۆمان و سۆران بوونه و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه به‌هۆی مه‌ترسی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانیان، چه‌ندین جاریش هاوڵاتی سڤیل به‌هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه‌وه بوه‌ته ئامانجی فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی توركیا، چه‌ند جارێكیش په‌كه‌كه خۆی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كردووەته ئامانج.
ئه‌حمه‌د قادر ئاماژەیشی دا، پێشریش و ئێستاش په‌یامن گه‌یاندووته په‌كه‌كه نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له ناوچه ئاوه‌دانه‌كان زیانی ده‌بێت بۆسه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و له په‌یامی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه، كه پێویسته په‌كه‌كه نزیكی شوێنه ئاوهدانکراوەکان نه‌كه‌وێت، تا رووداوی هاوشێوه‌ی شه‌وی رابردوو دروست نه‌بێت، چونكه ئه‌و شوێنه په‌كه‌كه‌ی تێدایه هه‌موو جارێك ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاتی توركیایه.
هەر لەم بارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، "په‌كه‌كه هێزێكه گوێ له هیچ داوا و دانوستانێك ناگرێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی تایبه‌ت به‌خۆیان دامه‌زراندووه و به‌شێك له گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دابڕیوەو و ته‌نانه‌ت رێگه نادات ده‌زگه ئیدارییه‌كان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌و گوندانه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌واندا بكات.